شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایدەکات، کۆتایی ئەم هەفتەیە ئەگەری بارانبارین هەیە و سەرەتای هەفتەی داهاتووش پلەی گەرما نزمدەبێتەوە.
ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، ڕۆژانی 26ـی ئاب بۆ 28ـی ئابی 2026، هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆیەکی لاواز لە دەریای سوورەوە و بڕێک شێ دەگاتە دەگاتە بەرگەهەوای ناوچەکەمان، ئاسمانی هەرێمی کوردستان دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور و لە هەندێک شوێندا ئەگەرێکی لاوازی بارانبارین و دروستبوونی هەورەبروسکە هەیە.
وتیشی، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بە گشتی پلەی گەرما بەرەو نزمبوونەوەی زیاتر دەچێت و گەرمای بەتین و بەهێز کۆتایی دێت، لەگەڵ دەستپێکردنی کاریگەریی بارستەهوا فێنکەکان و نزیکبوونەوەی دەستپێکردنی وەرزی بارانبارین لە ناوچەکەدا.