مەکتەبی سیاسیی یەکێتی پەیامێکی ئاڕاستەی مەکتەبی سیاسیی پارتی کرد

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یادی هەشتا ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە.

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە بۆنەی یادی هەشتا ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی مەکتەبی سیاسیی ئەو حزبە کرد و تیایدا هاتووە، بە بۆنەی یادی هەشتا ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، پیرۆزبایی لە بەڕێزتان، ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین.

ئەوەش هاتووە، لەم بۆنەیەدا ئومێدەوارین خەباتی هەموو لایەک ئامانجە نەتەوەیی و دیموكراسییەكان بکاتە بنەما بۆ تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخەی ڕووی لە کوردستان و ناوچەكەمان كردووە، لە پێناو پایەدارکردن و راستکردنەوەی بەرپرسیارانەی رێڕەوی ئەزموونەکەمان، جارێكی دیکە پیرۆزە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share