یاریدەدەری پێشووی بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی: ئایا هەموو گرفتەکانی پەروەردە تەنها کورتەڤیدیۆی خوێندکارێکی بنەڕەتییە؟

یاریدەدەری پێشووی بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێم سەیرە هەموو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەرقاڵن بەم منداڵەوە، لە کاتێکدا ئێمە گرفتی پەروەردەیی قوڵترمان هەیە.

عومەر ئەمین، یاریدەدەری پێشووی بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، سەیرە، رۆژانە سەدان مامۆستا سەردانیان دەکردین و باسی ئەوەیان دەکرد کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قسەی نەشیاویان پێدەوترێت، منیش لە وەڵامدا لە رێگەی مۆبایلەکەم، سەدان قسەی نەشیاوم نیشاندەدان کە بۆم هاتبوون و گەردنیشم ئازادکردبوون، بۆ یەک جاریش داوای یاساییم لەسەر تۆمارنەکردوون.

وتیشی، بۆیە پێم سەیرە کە هەموو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەرقاڵن بە لاسایی منداڵێک، کە بۆنی شیری خاوی لێدێت، لە کاتێکدا ناچنە سەر ئەو هەموو کێشانەی کە پەروەردە تیایدا نوقوومبووە، ئایا هەموو گرفتەکانی پەروەردە تەنیا ئەو کورتەڤیدیۆیە؟

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. دەست بەسەر 42 تۆن ئارددا گیرا كە ویستراوە بەناوی مۆزەوە بنێردرێتە ‏دەرەوە

قائیمقامییەتی سلێمانی دەستیبەسەر 42 تۆن ئارددا گرتووە، کە بەناوی باری مۆزەوە ‏ویستراوە بنێردرێتە دەرەوە.‏ لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی…
زیاتر ببینە

بۆ کارئاسانیی هاوڵاتییان دوو بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا لە سلێمانی دەکرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بەمەبەستی کارئاسانی بۆ کاری هاوڵاتییان و راپەڕاندنی کارەکانیان دوو بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبا دەکاتەوە. لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share