جێگری پارێزگاری سلێمانی: ئەمشەو یان سبەینێ، بۆریی ئاوی دووکان- سلێمانی چاکدەکرێتەوە

جێگری پارێزگاری سلێمانی ئاشکرایدەکات، بە زووترین کات بۆریی ئاوی دووکان- سلێمانی چاکدەکرێتەوە.

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی ئاشکرایکرد،  ئەمشەو یان سبەینێ، بۆریی ئاوی دووکان- سلێمانی چاکدەکرێتەوە و ئەو گەڕەکانەی بێئاو بوون، ئاویان بۆ دەگەڕێتەوە.

وتیشی، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو هەوڵماندا بە تەواوی گرفتی کەمئاوی لە سلێمانی چارەسەربکەین، بەداخەوە ئەو ڕووداوەی ئەمڕۆ ڕوویدا لەسەر هەمان ئەو هێڵە بوو کە لە ماوەکانی ڕابردوو ببووە هۆی ئەوەی چەند گەڕەکێکی سلێمانی بێئاو ببن، بەڵام وا لە چارەسەرکردنی کێشەکەیدان و بە زووترین کا گرفتەکە چارەسەردەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share