فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی گەشتە ئاسمانییەکانی راگرت

لەدوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، لەسەر بڕیاری دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق فڕۆکەخانەی هەولێر سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی راگرت.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر راگیراون، هیچ وادەیەکیش بۆ دەستپێکردنەوەی رانەگەیەندراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا گەشتیارێکی زۆر لە فڕۆکەخانەکەدان و قەرەباڵغی زۆر دروستبووە و لە چاوەڕوانی دەستپێکردنەوەی گەشتەکاندان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دارا سێکانیانی: دوای نووسراوەکەی تەیف سامی چەندجارێک قسە لەگەڵ سودانی کراوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوای نووسراوەکەی وەزیری دارایی عێراق بۆ راگرتنی خەرجکردنی مووچەی هەرێم چەندجارێک قسە لەگەڵ…
Total
0
Share