سه‌رۆكی مه‌هه‌په ڕایدەگەیەنێت، پێویستە عـ.ـه‌بدوڵا ئـ.ـۆجه‌لان و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئازادبكرێن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، دەوڵەت باخچەلی، سه‌رۆكی مه‌هه‌په ڕایگەیاند، “ده‌بێت سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆی، ئهحمهدهكانیش بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌ركه‌كانیان و ئۆجه‌لانیش مافی هیوا به‌ده‌ستبهێنێت”.
ئەمڕۆ باخچەلی “یاسای چوارچێوە”ـی واژووکرد؛ لەو بارەیەوە وتی، ئه‌و واژووه خێر و به‌ره‌كه‌تی پێوه‌یه و به‌هۆیه‌وه برایه‌تیی هه‌زار ساڵه‌ی نێوان گه‌لان جارێكی دیكه دەچەسپێندرێت.
له ده‌قی یاساكه‌دا هاتووه، “تورک و كورد، زمان و ناسنامه‌یان هه‌رچییه‌ک بێت، هه‌مووان براوه‌ن. 86 ملیۆن هاووڵاتیمان و گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست براوه‌ن”، ئاماژە بەوەشکراوە، ئامانج لەم یاسایە، دانانی زەمینەیەکی یاساییە بۆ پڕۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکوری کوردستان.