سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی: مریشکی 40%ـی کێڵگە پەلەوەرییەکان تووشی سێ ڤایرۆس بوون کە چارەسەری نییە

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی ئاشکرایدەکات، مریشکی 40%ـی کێڵگە پەلەوەرییەکان تووشی سێ ڤایرۆس بوون کە چارەسەری نییە، بەو هۆیەشەوە خاوەنی کێڵگەکان زیانێکی زۆریان کردووە.

نازم عەبدوڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، مریشکی 40%ـی کێڵگە پەلەوەرییەکان تووشی سێ جۆری جیاواز ڤایرۆس بوون، کە چارەسەری نییە و مریشکەکان مـ.ـرداردەبنەوە.

وتیشی، هەموو ساڵێک ئەم کێشەیەمان هەیە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان یارمەتیمان نادات، سەرەڕای ئەوەش، هەر بەهۆی بێ پلانی حکومەت، گرانیی عەلەف و سووتەمەنی، نرخی مریشک بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە و ئەمەش هێندەی دیکە زیانی پێگەیاندووین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێپرسراوی زەڕەنگەرەكانی سلێمانی: بەهۆی بەرزبوونەوەی دۆلارەوە هاوڵاتییان لە مامەڵەكردنی زێڕدا زەرەرمەند دەبن

لێپرسراوی زەڕەنگەرەكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە بازاڕەكاندا هاوڵاتییان لە مامەڵەكردنی زێڕدا زەرەرمەند دەبن بەو پێیەی…
Total
0
Share