نەوت و کانزاکانی هەولێر هۆشداریی دەدات، هەرکەسێک مامەڵە بە کارتی سووتەمەنییەکەیەوە بکات کارتەکەی لەکاردەخرێت و لە وەرگرتنی سووتەمەنی بێبەش دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر بڵاویکردەوە، کڕین، فرۆشتن و بەکرێدانی کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی قەدەغەیە، هەرکەسێک ئەو کارە ئەنجامبدات، کارتەکەی لەکاردەخرێت و و بۆی کارا ناکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەڕای ئەو سزایانە، لە داهاتووش بێبەش دەبێت لە وەرگرتنی سووتەمەنی.