بڕیاردرا زەوییە کێشەلەسەرەکانی کەرکوک بگەڕێندرێنەوە بۆ خاوەنەکانیان

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارێزگاری کەرکوک و لیژنەکەی عێراق

کەمێک پێش ئێستا، کۆبوونەوەی پارێزگاری کەرکوک و لیژنە باڵاکەی عێراق کۆتاییهات و بڕیاردا پێنج راسپاردە لە چوارچێوەی ماددەی 140 جێبەجێبکرێت.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لیژنەیەکی وەزارەتی دادی عێراق بۆ مەبەستی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی دوێنێی ناحیەی سەرگەڕان، سەردانی کەرکوکیان کرد و لەگەڵ رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک کۆبوونەوە.

کۆبوونەوەکەی پارێزگاری کەرکوک و لیژنە باڵاکەی عیراق کەمێک پێش ئێستا کۆتاییهات و بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا پێنج راسپاردە لە چوارچێوەی ماددەی 140 جێبەجێبکرێن.

هاوکات بڕیاریشدرا، ئەو زەوییانەی لە سەردەمی بەعس کێشەی موڵکداریی لەسەربووە، بگەڕێندرێنەوە بۆ خاوەنە راستەقینەکانیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە هاوکارییە هەواڵگری و ئەمنییەکان بچنە ئاستێکی باڵا

سەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، مەترسییەکانی تیرۆر کۆتاییان نەهاتووە و جموجوڵەکانی چەكدارانی داعش بەردەوامە، بۆیە پێویستە هاوکارییە هەواڵگری و ئەمنییەکانیش…
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی هەڵەبجە: چوارشەممە بۆ دووەمجار نەوت دابەشدەکرێت

قائیمقامیەتی هەڵەبجە، رایگەیاند، ” چوارشەممە بۆ دووەمجار نەوت دابەشدەکرێت”. قائیمقامیەتی هەڵەبجە، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییان دەکەینەوە رۆژی…
Total
0
Share