سەرۆکی سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی: بەنزینخانەیەک تایبەت بە پاس و تاکسی دیاریکراوە

سەرۆکی سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی ئاشکرایدەکات، بەنزینخانەی شاوان لە تاسڵوجە، تایبەت بە پاس و تاکسی دیاریکراوە و تاوەکو بچن سووتەمەنی لێ وەربگرن.

ئازاد ئەحمەد، سەرۆکی سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لەسەر ڕێگەی تاسڵوجە، بەنزینخانەیەک بە ناوی ‘شاوان’ تەرخانکراوە بە پاس و تاکسی، ئەو پاسانەی لەسەر هێڵی ڕاپەڕین، بەکرەجۆ، قلیاسان و تاسڵوجەن دەتوانن سووتەمەنی لەو بەنزینخایە وەربگرن، هەروەها ئەو تاکسییانەی سەر بە هێڵەکانی چەمچەماڵ، ڕانیە، قەڵادزێ و کەرکوکن دەتوانن لەوێ بەنزین وەربگرن.

وتیشی، ئەگەر هەیە لە چوارشەممەوە ئەم بڕیارە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەروەها ڕەنگە بەنزینخانەیەک یان دووانی دیکە بۆ هەمان مەبەست تەرخانبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share