بافڵا جەلال تاڵەبانی پەیامێك ئاڕاستەی ئێزیدییەكان دەكات

سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی بەبۆنەی (جەژنی چلەی هاوین)ەوە ئاڕاستەی ئێزیدییەكان كرد.

بافڵا جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێكدا بڵاویكردەوە، بەبۆنەی جەژنی چلەی هاوین، لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە خوشك و برایانی ئێزدی دەكەت و هیوادارە لە كەشێكی ئارامدا ئەم جەژنە بە خۆشی بەڕێبكەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بە ئەركی نیشتمانیی خۆمانی دەزانین بەردەوام بین لە سەرخستنی داواكانیان، بە مەبەستی پاراستنی بەها بەرزەكانی پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە وڵاتەكەماندا.

جەختیشی لەوەكردەوە، “ئێمە هەمیشە پشتیوانیی پاراستنی ماف و خواستەكانی خوشك و برا ئێزدییەكانمان دەبین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: هێرشەكەی داعش هیچ زیانێكی بە پێشمەرگە نەگەیاندووە

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، داعش په‌لاماری خاڵێكی فه‌وجی 2ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی داوە له‌ سنووری میحوه‌ری پردێ-دوبز، بەڵام…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی لەبارەی موچەی چەند فەرمانگەیەکەوە ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لەسەر موچەی بەڕێوبەرایەتییەکانی بەنداوەكانی هەرێم و رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە. ڕونکردنەوەکانی وەزارەتی…
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازیی هەرێم لەگەڵ عێراق

پەرلەمانتارێکی کورد زانیاریی نوێ لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازیی هەرێم لەگەڵ عێراق ئاشکرادەکات. دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی…
Total
0
Share