راگەیەندراوی کەشناسی لەبارەی بەردەوامی بارانبارین

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەینێ ئەگەری بارانبارین هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوورو باکووری رۆژئاوا، پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان پەڵە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، ئەگەرى نمە بارانێکی کەم هەیە لەسەر هەندێک ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share