ئەمڕۆ ئەندامانی ئۆپیک پڵەس کۆدەبنەوە و پێشبینیی زیادکردنی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت دەکرێت
خۆرخی لیۆن، شرۆڤەکار لە ناوەندی ڕیستاد ئێنێرجی، ڕایگەیاند، ڕەنگە ئۆپیک پڵەس بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی 188 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە زیادبکات.
بڕیارە ئەمڕۆ ئەندامانی ئۆپیک پڵەس بە ئۆنلاین کۆببنەوە و پێشبینییەکان بۆ ئەوەن کە سعودیە، ڕوسیا و پێنج وڵاتی دیکەی ئەندام، بەرهەمهێنانی نەوت بۆ مانگی داهاتوو زیادبکەن.