نوێترین زانیاری لەبارەی خەرجکردنی پارەی کارمەندانی رۆژی دەنگدان

بەپێی زانیارییەکان، لە نوێترین هەنگاودا کۆمسیۆن لەبارەی خەرجکردنی پارەی کارمەندانی رۆژی دەنگدانەوە، داوایەکی لە وەزارەتی دارایی عێراق کردووە.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، پەیوەندیی بە وەزارەتی داراییەوە کردووە بۆ خێراکردنی خەرجکردنی پارە کارمەندانی بنکەکانی دەنگدان.

رۆژی 9ـی 11 و 11ـی 11ـی 2025، هەڵبژاردنی تایبەت و گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران لە سەرتاسەری عێراق بەڕێوەچوو و تاوەکو ئێستا، پارەی کارمەندانی ئەو دوو رۆژە دابەشنەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی پەروەردە: دوای بڕیاری کردنەوەی خوێندنگەکان بابەتەکان پوخت دەکرێنەوە

لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی کوردستان ڕونکردنەوەیەکی لەبارەی دەستپێکردنەوەی خوێندن لەدوای ڕۆژانی جەژنی رەمەزان ڕایگەیاند دوای بڕیاری کردنەوەی خوێندنگەکان بابەتەکان…
Total
0
Share