لە هەولێر هێزی ئەمنی ڕێگری لە مامۆستایان کرد کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ئەنجامبدەن.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، بڕیاربوو ئەمڕۆ ژمارەیەک لە مامۆستایانی وانەبێژی لادراو لە پرۆسەی خوێندن لەبەردەم وەزارەتی پەروەردە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ئەنجامبدەن، بەڵام هێزێکی زۆری ئەمنی بڵاوەی پێکرا و ڕێگری لێکردن.