باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد ڕایگەیاند، بەهۆی ئەگەری ئاڵۆزبوونی دۆخی ئێستای ناوچەكە داوا لە هاوڵاتیانی دەكات ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێبهێڵن و دەشڵێت، “بەژەوەندییەكانی وڵاتەكەمان لە ناوچەكە دەكرێنە ئامانج”.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد و كونسوڵخانەی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكیاندا هۆشدارییەكی بەپەلەیان بۆ هاوڵاتیانیان بڵاوكردووە و ڕایانگەیاند، دەبێت هاوڵاتیانیان بە خێرایی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێبهێڵن، چونكە بە ئەگەرێكی كراوەوە، بەرژەوەندییەكانی وڵاتەكەیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكرێنە ئامانج.
ئەوەشیان خستووەتەڕوو، بەهۆی نائاسایی هەڵسوكەوتی ئێران و میلیشیا پاڵپشتیكارەكانی؛ ئەگەری داخستنی سنوورە ئاسمانییەكان و ڕاگرتنی گەشتەكان لە ئارادایە و لەسەر هاوڵاتیانیشی پێویستە دووربكەنەوە لە ناوچە سەربازییەكان و لە ئەگەری هەر ڕووداوێكی نەخوازراودا لە شوێنە ئارامەكان بمێننەوە و پابەدی ڕێنماییەكان بن و هێڵی گەرمی هەردوو باڵیۆزخان و كۆنسوڵخانە لە بەغداد و هەولێر بۆ هاوڵاتیانیان كراوەیە.