نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست ڕایدەگەیەنێت، تێکەڵکردنی ناوی مامۆستایانی گرێبەست لە سیستمی پەیرۆڵ هەنگاوی یەکەمە بەرەو بەهەمیشەییکردن و دامەزراندنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست.
عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، تێکەڵکردنی ناوی مامۆستایانی گرێبەست لە سیستمی پەیرۆڵ، خۆی لە خۆیدا دانپێدانانێکی ڕەسمی و هەنگاوی یەکەمە بەرەو بەهەمیشەییکردن و دامەزراندنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست.
ڕاشیگەیاند، ئێمە ژمارەمان 86 هەزار مامۆستا و فەرمانبەری گرێبەستە و مووچەی یەک مانگمان 42 ملیار دینارە، دەبێت وەک 300 هەزار مامۆستا گرێبەستەکەی عێراق تەماشا بکرێین.
وتیشی، دەبێت وەفدی هەرێمی کوردستان هەرکاتێک سەردانی بەغدادی کرد، پرسی مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەستیش لەگەڵ حکومەتی عێراقدا تاوتوێ بکات.