سێ كەس بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیركران

پۆلیسی گەرمیان دەستگیركردنی سێ كەس بە تۆمەتی دزیكردن ڕادەگەیەنێت.

موقەدەم عەلی جەمال، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، درەنگانێکی شەوی ڕابردوو ئاگادارکراینەوە لە حاڵەتێکی دزیکردن لە دوکانێکی جلوبەرگی پیاوان لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلار.

وتیشی. “مەفرەزەکانی پۆلیسی 104ی کەلار توانییان لە شوێنی ڕووداوەکە و لەکاتی دزیکردندا سێ تۆمەتبار دەستگیربکەن”.

تۆمەتباران لە نەتەوەی عەرەبن و پلانی تاوانەکەیان داڕشتووە و لەسەر پەڕەیەک نەخشەی کەلاریان کێشاوە و شوێنی مەفرەزەکانی پۆلیسی 104 و بنکەکانی پۆلیسیان دەستنیشانکردووە، وەك ئەوەی موقەدەم عەلی ئاماژەی پێدا.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای ئەوەی تۆمەتباران ڕادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان کران و، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (444) بەندکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

بۆچی زانایانی ئایینی لەسەر یادکردنەوەی مەولود ڕای جیاوازیان هەیە؟

بابەتی دواتر

لە دوای سەری ساڵ کێشەی مووچە لە عێراقدا سەرهەڵدەدات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share