راگەیەندراوێک لە وەزارەتی کارەباوە

وەزارەتی کارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، لە سەرەتای دەستکردن بە پرۆژەی رووناکی تا ئێستا دوو هەزار و 100 مۆلیدەی ئەهلی گەڕەکەکان کوژاونەتەوە، تا کۆتایی ساڵی 2026 و تەواوبوونی پرۆژەکەش حەوت هەزار مۆلیدە دەکوژێنەوە.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبادا هاتووە، بە سەرکەوتوویی توانیمان لە ماوەیەکی کەمدا پڕۆژەی رووناکیی کارەبای 24 کاتژمێری بگەیەنینە 450 هەزار هاوبەشی ماڵان و 90 هەزار هاوبەشی بازرگانی.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا نزیکەی لە 30% ی پڕۆژەکە، جێبەجێکراوە، دوو ملیۆن هاوڵاتیی سوودمەندبوون لێی.

ئاشکراشیکرد، تا ئێستا دوو هەزار و 100 مۆلیدەی ئەهلی گەڕەکەکان کوژاونەتەوە، تا کۆتایی ساڵی 2026 و تەواوبوونی پرۆژەکەش حەوت هەزار مۆلیدە دەکوژێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان: داوامان لە بەغداد كردووە چارەنووسی 59 مووچە پاشەكەوتكراوەكە یەكلابكرێتەوە

داوامان لە بەغداد كردووە چارەنووسی 59 مووچە پاشەكەوتكراوەكە یەكلابكرێتەوە یەكێتیی مامۆستایان لە رێگای یاداشتێكەوە داوا لە بەرپرسانی حكومەتی…
Total
0
Share