قائیمقامیەتی شارباژێڕ ئاشکرایدەکات، بە مەبەستی چاکسازیی تیایدا، ڕۆژی شەممە تونێلی پێشڕەو دادەخرێت.
قائیمقامیەتی شارباژێڕ ئاشکرایدەکات، بە مەبەستی چاکسازیی و پڕکردنەوەی چاڵ و چۆڵییەکانی ناوی، ڕۆژی شەممە لە کاتژمێر 9ـی بەیانی تا 12ـی شەو، تونێلی پێشڕەو دادەخرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، شۆفێران دەتوانن لەو ماوەیەدا، شەقامی شاخی ئەزمەڕ بەکاربهێنن.