وەزارەتی بەرگریی سعودیە: لەگەڵ سوپای ئەمریکا چەند ئامانجێکی سەر بە ئـ.ـێرانمان لە عێراق بۆردومانکرد

ئەمریكا و سعودیە هێرشێكی هاوبەشیان بۆ سەر چەند پێگەیەکی گرووپە چەكدارەكانی عێراق لە چەند پارێزگایەک ئەنجامدا.

وەزارەتی بەرگریی سعودیە ڕایگەیاند، بە هەماهەنگیی لەگەڵ سوپای ئەمریکا، لە ڕێگەی چەندی هێرشێکی ورد و ئامانجدارەوە، چەند ئامانجێکی سەر بە ئـ.ـێرانمان لە عێراق بۆردومانکرد، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ ئەو هێرشانەی كە ئاڕاستەی هێزەكانی ئەمریكا و ژێرخانی نەوتیی سعودیە كراون.

ئەوەشی خستەڕوو، هێرشەکان لە چوارچێوەی مافی ڕەوای وڵاتەکەدایە بۆ بەرگریکردن لە خۆی و پاراستینی ئاسایش و سەروەرییەکەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ بۆ رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێوە نازانن لەبارەی ئێرانەوە چۆن بیردەکەمەوە

سەرۆکی ئەمریکا، ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە کە باس لەوەدەکەن، پلانی هێرشی ئەمریکای بۆسەر ئێران پەسەندکردووە. رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ-ی…
Total
0
Share