به فه‌رمانی وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، ناوی جێگره‌وه‌كانی ساڵی 2026 وه‌كو ده‌رچوو بۆ حه‌ج ئه‌ژماركران.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی هاوڵاتییان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پارساڵ ناویان به جێگره‌وه گه‌ڕابووه‌وە بۆ حه‌ج، به فه‌رمانێكی وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، ناوی هه‌موویان وه‌كو ده‌رچوو ئه‌ژمارده‌كرێن و بۆ ساڵی 2027 به‌شداریی پرۆسه‌ی حه‌ج ده‌كه‌ن.
لای خۆیەوە، شێخ وریا مه‌ولانا خالید بالیسانی، بەڕێوه‌به‌ری گشتیی حه‌ج و عومره به وه‌كاله‌ت ڕایگه‌یاند، هه‌ر هاوڵاتییه‌ک كه پارساڵ نامه‌ی بۆ گه‌ڕابێته‌وه، یاخود له سیستم به جێگره‌وه ناوی هاتبێت، ئه‌وا بۆ ساڵی داهاتوو، به ده‌رچوو ئه‌ژماركراون و پێویست ناكات جارێكی دیكه ناویان تۆماربكه‌ن.
ئەوەشی خستەڕوو، “له ماوه‌یه‌كی نزیكدا، ده‌ست به مامه‌ڵه‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه ناویان له جێگره‌وه یاخود یه‌ده‌گ هاتووته‌وه، بۆیە پێویست ناكات جارێکی دیکە سەرلەنوێ ناوی تۆماربکەنەوە”.