دانا عەبدولکەریم: پێموایە ئەمڕۆ داهاتی نانەوتیی هەرێم رەوانەی بەغداد دەکرێت

دانا عەبدولکەریم ئاشکرایدەکات، لە کۆبوونەوەی رابردوو وەزارەتی دارایی راسپێردرا بە ئامادەکردنی داهاتی نانەوتیی هەرێم، پێموایە ئەمڕۆ رەوانەی بەغداد دەکرێت.

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم لە لێدوانێکدا رایگەیاند، “لە کۆبوونەوەی رابردووی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاردرا کە سەرەتا وەزارەتی دارایی  120 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی هەرێم ئامادەبکات و هەرکاتێک بەغداد مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئامادەکرد، 120 ملیار دینارەکە رەوانەی بەغداد بکرێت”.

دەشڵێت، “ئەو 120 ملیار دینارەی کە دەبێت رەوانەی بەغداد بکرێت ئامادەیە و پێموایە ئەمڕۆ رەوانەی بەغداد دەکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەپێی رێککەوتنەکان، دەبێت بەغداد پاش گەیشتنی داهاتی نانەوتیی هەرێم پابەندبێت و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share