کەشناسێک: بارستەهەوایەکی فێنک ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، لە ڕۆژی هەینییەوە بارستەهەوایەکی فێنک لە دەریای ناوەڕاستەوە ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات و لە ئەنجامدا پلەی گەرما لە سەرجەم ناوچەکان نزیکەی 3 پلە دادەبەزێت.

وتیشی، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە کاریگەریی بارستەهەواکە زیاتردەبێت و پلەی گەرما بەڕێژەی زیاتر نزمدەبێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو کەشناسە کوردە، لە 28ـی ئەم مانگەوە شەپۆلی گەرما بۆسەر ناوچەکەمان دەستپێدەکات و جارێکی دیکە پلەی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆری كوردستان: ئەو درۆنەی كەوتەخوارەوە بۆ چاودێریی ناوخۆییە و بەهۆی هەڵەی تەكنیكییەوە بووە

دژەتیرۆری كوردستان بڵاویكردووەتەوە، ئەو درۆنەی ئەمڕۆ لە قەزای عەنكاوە خۆی كێشاوە بە تاوەرێكی ئینتەرنێتدا بۆ چاودێریی ناوخۆیی بووە…
Total
0
Share