حکومەتی هەرێمی کوردستان داشکاندنی 50%ـی پارەی کارەبای ڕاگەیاند

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا بە داشكاندنی 50% بۆ قەرزی کەڵەکەبووی هاوبەشانی کارەبا بۆ پێش پڕۆژەی ڕووناکی.

هاوکات ئەنجومەنەکە بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی وادەی لێخۆشبوونی 20%ـی سزاکانی هاتوچۆ تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ.

هەروەها ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە پەسەندکردنی بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ جێگیرکردنی نرخی بەنزین.
جگە لەوەش، ئەنجومەنەکە ژمارەیەک ڕێنمایی نوێی بۆ مۆڵەتی بێ مووچە پەسەندکرد پێشووتر وەک نووسراو لەلایەن دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئاڕاستەی سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران کرابوون؛ بەگوێرەی نووسراوەکە، هەموو فەرمانبەرێک دەتوانێت بۆ ماوەی پێنج ساڵ مۆڵەتی بێ مووچە وەربگرێت، هەروەها پاش ئەوەی دەستبەکاردەبنەوە، دەتوانن جارێکی دیکە مۆڵەتەکە درێژبکەنەوە بەمەرجێک کۆی گشتیی ئەو ساڵانە لە 10 ساڵ تێپەڕنەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share