بە تۆمەتی دزینی چەند سەر ئاژەڵێک، مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەر بە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیمان، دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی هاوڵاتییەک لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق سکاڵای تۆمارکرد کە چەند سەر ئاژەڵێكی مەڕی لێ دزراوە، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکرد و دوای گەیشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە.