لەسەر ئەرکی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرجەم بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی نۆژەنکرانەوە

لەسەر ئەرک و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، ژمارەیەک پڕۆژەی گرنگ لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئاشکراکران.

سەرۆکایەتیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەسەر ئەرک و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا چەندین کار و خزمەتگوزاریی زۆر گرنگ جێبەجێکران، لەوانە:

– نۆژەنکردنەوەی سەرجەم بەشەناوخۆییەکانی زانکۆکە

– دروستکردنی باڵەخانەیەکی دوو نهۆمی بۆ گەنجینەی سەرەکیی سەرۆکایەتیی زانکۆکە

– دروستکردن و دابینکردنی شەش هەزار و 145 رۆبی دەرچوون بۆ مامۆستایان و خوێندکاران

– دابینکردنی 400 کورسی خوێندن بۆ زانکۆکە

– دابینکردنی 60 هەزار لیتر سوتەمەنی بۆ زانکۆکە

– نۆژەنکردنەوەی بەشی ژمێریاریی پەیمانگای تەکنیکیی چەمچەماڵ

وتیشی، بە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژە گرنگانە، ژینگەیەکی لەبار و ئاسوودە بۆ خوێندکارانی زانکۆکە رەخسێندراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەڕڤانان لە وەڵامی هێرشێکدا چوار چـ.ـەکداری سەر بە دیمەشقیان لە حەسەکە کوشـ.ـت

لە رۆژئاوای حەسەکە چوار چەکداری هێزەکانی دیمەشق بەدەستی شەڕڤانان کوژراون. بەگوێرەی زانیارییەکان، لە چیای عەبدولعەزیز لە رۆژئاوای حەسەکە،…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی گرێبەستمان کردووە بۆ پشکنینی ئامێرەکانی تایبەت بە دەنگدان

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، “لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی گرێبەستمان کردووە بۆ پشکنینی ئامێرەکانی تایبەت بە دەنگدان”.…
Total
0
Share