وتەبێژی حەج عومرەی هەرێمی کوردستان: ژنان دەتوانن تەنیا یەک جار پڕۆسەی حەج بەجێبگەیەنن

وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەوانەی هاوسەرگیرییان کردووە و 18 ساڵن، تاوەکو نەبن بە 25 ساڵ ناتوانن ناو تۆماربکەن.

کاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، هەر ژنێک پێشتر پڕۆسەی حەجی بەجێهێنابێت، ناتوانێت جارێکی دیکە ناوی خۆی بۆ پڕۆسەی حەج تۆماربکات، ئەگەر پیاوێکیش پێشتر بە تەنیا پڕۆسەی حەجی بەجێهێنابێت، ئەمساڵ دەتوانێت لەگەڵ مەحرەمێکی ناوی خۆی تۆماربکات، بەڵام ئەمانە ڕێژەیەکی کەم پێکدەهێنن.

وتیشی، ئەمساڵ لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی، ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەروو 50 ساڵەوەیە یان 18 ساڵن و هاوسەرگیرییان کردووە، تاوەکو تەمەنیان نەگاتە 25 ساڵ ناتوانن ناوی خۆیان لە پڕۆسەکە تۆماربکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، بە بڕیارێک، سەرجەم ئەو کەسانەی ساڵی ڕابردوو جێگرەوە بوون، بۆ پڕۆسەی حەجی ساڵی داهاتوو بە دەرچوو هەژماردەکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێبوار تەها: لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ سودانی جەخت لە پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی و خزمەتكردنی هاوڵاتییانی كەركوك بەبێ جیاوازی كرایەوە

رێبوار تەها، سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە رایدەگەیەنێت، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، فراكسیۆنی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و…
زیاتر ببینە

رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان: تا دێت رەوشی پەیامنێران پێدەنێتە قۆناغێکی مەترسیدارەوە

رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان رایدەگەیەنێت، تا دێت رەوشی پەیامنێران پێدەنێتە قۆناغێکی مەترسیدارەوە و هێزە ئەمنیەکان رەچاوی…
Total
0
Share