نرخی سەوزە و میوە لە عەلوەی سلێمانی بەرزبووەتەوە؟

کاسبکارێک لە عەلوەی سلێمای ئاشکرایدەکات، نرخی سەوزە و میوە بە رێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، هۆکارەکەشی ناسەقامگیریی دۆخی ئێرانە.

عەلی محەمەد، کاسبکار لە بازاڕی عەلوەی شاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێستا کە بەرهەمەکانمان لە ئـ.ـێرانەوە دەهێنین، کرێی گواستنەوە دوو هێندە زیادیکردووە، بەو هۆیەوە، بەشی زۆری بەرهەمەکان بۆ هەر کیلۆیەک 125 دینار چووەتە سەر نرخەکانیان، ئەوەی باجی گرانبوونی نرخی سەوزە و میوە دەدات هاوڵاتییانن.

باسی لەوەشکرد، پێشتر پارەی گومرگمان بۆ چەند بەرهەمێک نەدەدا، بەڵام ئێستا بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکانەوە، خواست لەسەر بەرهەمەکان بە رێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە و چەندین بەرهەم گومرگیان هاتووەتە سەر.

روونیشیکردەوە، بەشی زۆری ئەم ناجێگرییە پەیوەستە بە ناسەقامگیری دۆخی ئێـ.ـرانەوە، ئەگەر دۆخی ئـ.ـێران بەرەو سەقامگیری بڕوات، نرخی بەرهەمەکان دادەبەزن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حەج و عومرەی هەرێم: گەشتە ئاسمانییەکان راگیراون و دەبێت عومرەکاران بە رێگای وشکانی بگەڕێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی هێڵی ئاسمانیی عێراقی گەشتە ئاسمانییەکانی راگرتووە، دەبێت عومرەکاران…
Total
0
Share