بەپێی ڕاپۆرتی BBC News و National Geographic، دارستانی ئامازۆن، یەکێکە لەو ناوچانەی کە فڕۆکەوانەکان وەک “ناوچەیەکی مەترسیدار” سەیری دەکەن.
گۆڕانکاریی خێرای کەشوهەوا، بەتایبەتی ڕوودانی هەورەبروسکە و گەردەلوول، هۆکاری سەرەکین بۆ ئەم بارودۆخە’ بەپێی Federal Aviation Administration، ئەم کەشوهەوایە کاریگەریی خراپ لەسەر ئاراستە و بەرزیی فڕۆکەکان دروستدەکات.
پانتاییەکەی دارستانی ئامازۆن نزیکەی 5.5 ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و بە گەورەترین دارستانی باراناویی جیهان ئەژماردەکرێت، بە 9 وڵاتی ئەمریکای باشووردا درێژدەبێتەوە کە بریتین لە (بەڕازیل، پێرو، گویانا، کۆڵۆمبیا، ئیکوادۆر، بۆلیڤیا، سورینام، گویانای فەڕەنسی و ڤێنزوێلا)، لە کاتی بوونی هەر کێشەیەک لە فڕۆکەکاندا، شوێنی نیشتنەوەیان نییە، ئەمەش مەترسی دروستدەکات و دەبێتەهۆی کەوتنەخوارەوەیان.
کاتێک لە ئاسمانەوە سەیری ئامازۆن دەکەیت، پانتاییەکی بێکۆتا لە دارستان دەبینیت، هیچ ڕێگە، شار یان شوێنێکی پێویست بۆ نیشتنەوەی فڕۆکە لەکاتی دروستبوونی مەترسیدا نابینرێت، ئەگەر فڕۆکە دووچاری کێشەیەک ببێتەوە، ئەوا فڕۆکەوانەکە هیچ شوێنێکی لەبەردەستدا نییە بۆ نیشتنەوە؛ بەپێچەوانەی دەریا، کە لە هەندێک حاڵەتدا فڕۆکەوان دەتوانن بەسەر ئاودا بنیشنەوە.
لە لایەکی دیکەوە، زۆرێک لە ناوچەکانی ئامازۆن بەتەواوی دوورەدەستن و پەیوەندیی ڕادیۆیی و شوێنی هاوکاری لە زۆرێک لە ناوچەکان سنووردارە و ئەگەر ڕووداوێک ڕووبدات، تیمەکانی گەڕان و ڕزگارکردن چەندین کاتژمێر و ڕۆژیان پێدەچێت تا شوێنی مەبەست دەدۆزنەوە.
ئامازۆن سەرەڕای ئەو سەرسوڕهێنەرییەی کە هەیەتی، هێشتا نهێنیی زۆری بۆ مرۆڤایەتی هەڵگرتووە، سەرچاوەکان ئاماژە بەوەدەدەن، نزیکەی 10 بۆ 20 لەسەدی جۆراوجۆریەتیی بایۆلۆجی بە شێوەیەکی زانستی دۆزراونەتەوە و پۆلێن کراون؛ هێشتا ملیۆنان جۆر، بەتایبەت مێروو و ئاژەڵ و مایکرۆ ئۆرگانیزمەکان، بە نەناسراوی ماونەتەوە.
بابەتی پەیوەندیدار
توێژینەوەیەك: پیاوان هانی كاركردنی ژنان دەدەن، بەڵام دەرینابڕن
زۆرینەی توێژینەوەكان ئاشكرایدەكەن كە بەشێكی بەرچاوی پیاوان هانی ژنان بۆ كاركردن دەدەن، بەڵام بە روونی دەرینابڕین یان هەڵوێستی…
بەریتانیا یەکەم پەنابەر رەوانەی رواندا دەکات
یەکەم پەنابەری نایاسایی بەریتانیا دوای ئەوەی کەیسەکەی رەتکرایەوە، لەسەر خواستی خۆی لەبەرامبەر بڕێک پارە رەوانەی رواندا کرا. میدیاکانی…
پاپا سەردانەكەی بۆ عێراق و هەرێم بە دووبارە لەدایكبوونەوە ناودەبات
پاپای ڤاتیكان سەردانەكەی بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان بەرز هەڵدەسەنگێنێت و بە “دووبارە زیندوبوونەوە” ناویدەبات. پاش سەردانەكەی ڕۆژی…
هاوسەرگیری لەگەڵ 33 ژندا كردووە و دەڵێت “لەپێناو خودا”دا بووە
پیاوێكی میسری هاوسەرگیری لەگەڵ 33 ژندا كردووە و وەك خۆی دەڵێت، هەموو هاوسەرگیریكردنەكان بەمەبەستی “حەڵاڵكردن”ی گەڕانەوەی ئەو ژنانە…