سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی: ئەوانەی کۆبۆنی خۆراکیان نییە بۆ ئەوەی بتوانن غاز وەربگرن سەردانی قائیمقامیەت بکەن

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، ئەوانەی تازە هاوسەرگیرییان کردووە یان کۆبۆنی خۆراکیان نییە، ئاسانکاریمان بۆ کردوون تاوەکو بتوانن غاز وەربگرن.

بابان ئەحمەد، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ کە دووەم ڕۆژی دابەشکردنی غازە لە ڕێگەی کۆبۆنەوە، پڕۆسەکە زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت و هیچ کێشەیەک لە ئارادا نییە، ئەوەشی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ڕوویدا، چەند کەسێک بوون کە دڵەڕاوکێیان بۆ خەڵک دروستکرد.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەوانەی تازە هاوسەرگیرییان کردووە یان کۆبۆنی خۆراکیان نییە، ئاسانکاریمان بۆ کردوون، دەتوانن سەردانی قائیمقامیەت بکەن، لەوێ پشتگیرییەکیان بۆ دەکەین و بەوشێوەیە دەتوانن غاز وەربگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share