دهۆک.. لەسەر کێشەی میرات برایەک خوشکەکەی کوشت

لە شارۆچکەی باتیفای پارێزگای دهۆک، برایەک کە کێشەی میراتیان هەبووە لەگەڵ خوشکەکەیدا، لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا خوشکەکەی کوشت.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆک ڕایگەیاند، ئەو کێشەیە ئەمڕۆ لەکاتی ڕووداوەکەدا دروستنەبووە بەڵکو پێشتر ئەو خوشک و برایە کێشەیان لەسەر دابەشکردنی میرات هەبووە و ئەمڕۆ براکەی چووەتە بەردەم ماڵی خوشکەکەی و کوشتوویەتی.

ژنە کوژراوەکە تەمەنی 45 ساڵە، دانیشتووی شارۆچکەی باتیفایە و خێزاندارە، بەهۆی ئەوەی لەگەڵ براکەیدا لەسەر دابەشکردنی میرات ڕێکنەکەوتوون، ئەمڕۆ لەلایەن براکەیەوە بە چوار فیشەک کوژراوە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، بکوژەکە هەڵهاتووە و تائێستا دەستگیرنەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیمانوێل ماکرۆن بۆ ئەحمەد شـ.ـەرع: پێویستە هێزەکانی هـ.ـەسەدە و حکومەتی دیمەشق یەکبخرێن

ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا ئەنجامدا و و جەختی لە پێویستیی ئاگربەستی…
زیاتر ببینە

کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان: پێنجشەممەی داهاتوو تیروپشک بۆ یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان دەکرێت

کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو تیروپشک بۆ یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان دەکرێت و گرێبەست بۆ خاوەنەکانیان…
زیاتر ببینە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: هێزەکانمان درۆنێکی چـ.ـەکدارەکانی نزیک لە دیمەشقیان خستەخوارەوە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رایدەگەیەنێت، درۆنێکی هێزە چەکدارەکانی نزیک لە دیمەشق خراوەتەخوارەوە کە بۆمبی لەگەڵ خۆی هەڵگرتووە. ئاسایشی ناوخۆی…
Total
0
Share