سەرۆکی لیژنەی غازی سلێمانی: کۆمەڵێک وێستگەمان لەسەر گرانکردنی غاز سزاداوە

سەرۆکی لیژنەی غازی سلێمانی داوا دەکات، دڵەڕاوکێ بۆ هاوڵاتییان دروستنەکرێت و ڕێگری دەکەن لەوەی نرخی غاز گران ببێت.

عومەر عەبدوڵا، سەرۆکی لیژنەی غازی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو سەردانی وێستگەکانی غازمان کرد لە سلێمانی، زۆر وێستگە غازیان هەبوو، بەڵام دایانخستبوو، ئێمە وێستگەکانمان پێ کردنەوە، زۆر وێستگەش نرخیان گران کردبوو، کە پسوڵەی سەرپێچیمان بۆ سەرجەمیان کردووە.

دڵنیاییشیدا، سلێمانی غازی کۆگاکراوی زۆرە و ئێستا هاوینە، لە وەرزی هاوینیشدا غاز زۆر سەرف نابێت، بۆیە پێویست ناکات دڵەڕاوکێ بۆ هاوڵاتییان دروستبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share