وەزیری کارەبا: ئێستا 80%ی خەڵك پارەیەكی كەمتر بە كارەبا دەدەن

وەزیری كارەبای هەرێم، رایگەیاند، ئێستا لە 80%ی خەڵك پارەیەكی كەمتر بە كارەبا دەدەن.
کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای هەرێم، رایگەیاند، پرۆژەی روناکی بووە وەرچەرخانێك لە سێكتەری كارەبا و بەستەرێک بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەکی بەردەوامی کارەبا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا چوار ملیۆن هاوڵاتی کە دەکاتە زیاتر لە 50%ی هاوڵاتییان لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان و زیاتر لە 115 هەزار شوێنی بازرگانی، لەڕێی ئەم پرۆژەیەوە كارەبایەكی 24 كاتژمێرییان هەیە.

وەزیری کارەبای هەرێم، وتیشی، “ئێستا 80%ی خەڵك پارەیەكی كەمتر لە جاران بەو كارەبایە دەدەن، كە پێشتر بە مۆلیدەكانیان داوە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین بەرامبەر خاك و خەڵكەكەمان و خزمەتكردنیان بە ئەركی خۆمان دەزانین

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زاینییەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، “هیوادارم ساڵی…
Total
0
Share