ماڵپەری شەفافیەت داهاتی هەفتەیەکی سلێمانیی بڵاوکردەوە.
ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و ڕێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی هەفتەیەکی لە ڕۆژی 11 تاوەکو 17ی تەمموزی 2026 بڵاوکردەوە کە بڕەکەی شەش ملیار و 748 ملیۆن و 253 هەزار دینارە.
هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، 87%ی داهاتەکە بەشێوەی نەختینەیە و 13%ی بەشێوەی چـ.ـەكە.