پۆلیسی سلێمانی: لەسەر دۆسیەی خنکانی گەنجێک سێ تۆمەتبار دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەسەر دۆسیەی خنکانی هاووڵاتییەک، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەلانی سەر بە بەشی پۆلیسی شارباژێڕی بەڕێوەبەرایەتیمان، سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس ئاگادارکرانەوە لە ڕووداوی خنکانی هاووڵاتییەک بە ناوی (م، ج، ن لەدایکبووی 2000) لە چەمی چەمەکی سنووری قەزای شارباژێڕ کە لە کاتی مەلەکردندا خنکابوو، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەلان و بەشی پۆلیسی شارباژێڕ و تیمەکانی بەڵگەی تاوان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دوای ئەنجامدانی ڕێکارە یاساییەکان و ئەنجامدانی پشکنین بۆ لاشەی هاووڵاتییە خنکاوەکە، بە بڕیاری دادوەر سێ تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانەوە دەستگیرکران.

ڕاشیگەیاند، لەئێستادا تۆمەتباران (ش، ش، م لەدایکبووی 2001)، (هـ، ئـ، ع لەدایکبووی 1997)، (هـ، ئـ، ع لەدایکبووی 1994) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (406) لە یاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share