سەرۆکی لیژنەی غازی سلێمانی ئاشکرایدەکات، کێشەی کەمی غاز لە ئارادا نییە و پێویست ناکات هاوڵاتییان بترسن.
عومەر عەبدوڵا، سەرۆکی لیژنەی غازی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پێویست ناکات هاوڵاتییان بترسن و سلێمانی کێشەی کەمیی غازی نییە، بەڵکو بڕێکی زۆرباش غازی کۆگاکراومان هەیە.
هۆشداریشیدا، هەر بەنزینخانەیەک یان بریکارێک غاز گران بکات، لێپێچینەوەی توندی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت.