قوباد تاڵەبانی، ڕایگەیاند، کەلار بووە خاوەنی ناوەندێکی کەلتووری و ڕۆشنبیریی جوان و پێشکەوتوو، پیرۆزبایی لە خەڵکەکەی دەکەم.
قوباد تاڵەبانی، ڕایگەیاند، کەلار چ لەڕووی ژمارەی دانیشتووان و چ لەڕووی ئابوری و خزمەتگوزارییەوە گەشەیەکی خێرای کردووە، لەم نێوانەدا ناوەندێکی کەلتووری و ڕۆشنبیری کە لە ئاستی ئەو گەشەسەندنەدابێت و شایستەی کەلاربێت زۆر پێویست بوو.
دەشڵێت، پیرۆزبایی لە خەڵکی خۆشەویستی کەلار دەکەم کە لە ئەمڕۆوە بوونە خاوەنی ناوەندێکی کەلتووری و ڕۆشنبیریی جوان و پێشکەوتوو.
ئەوەش دەخاتەڕوو، خۆشحاڵبووم بە کردنەوەی ناوەندی کەلتووریی ئاران کە هۆڵێکی پێشکەوتووی سینەما، کتێبخانەیەکی دەوڵەمەند و گەلەرییەکی جوان و سەنتەری ڕاهێنان و فێرکردنی موزیک لەخۆدەگرێت، ئەم ناوەندە بە تایبەت بۆ ئەو هەموو گەنجە خوێندەوار و بە توانا و هونەردۆست و کەلتووردۆستەی دەرفەتێکی باشە بۆ گەشەپێدانی لایەنی ڕۆشنبیری و کەلتووریی گەرمیان.