سکرتێرى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا یەکێکە لە مەرجەکانی ناردنی مووچە.
ئامانج ڕەحیم، سکرتێرى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، بەغداد سێ مەرجی بۆ ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان داناوە کە بریتین لە: ڕادەستکردنی داهاتى نانەوتى، جێبەجێکردنى سیستمى ئەسیکۆدا و دەستپێکردنەوەی هەناردەى نەوتی هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەولێر و بەغداد لەسەر جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن، بەڵام یەک خاڵی هونەری و یاسایی ماوە کە ئێستا لەبەردەم عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقدایە بۆئەوەی بڕیاری لەسەر بدات.
لەبارەی ئەو خاڵەوە ئامانج ڕەحیم دەڵێت، پەیوەستە بە میکانیزمى وەرگرتنى داهاتەکان و چۆنێتیی دابەشکردنیان لەنێوان حکومەتى عێراق و حکومەتى هەرێمی کوردستاندا.