سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند، بە توندی سەرکۆنەی هێرشی سەر هەولێر دەکەین.
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند، “لە سۆنگەی بەرپرسیارێتییە دەستوورییەکانمانەوە، بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکەین کە لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدرا و ئاسمانی شاری هەولێری لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەزاند”.
دەشڵێت، “چاوپۆشی لەم هەوڵە تاوانکارییانە ناکەین کە بە بێهیواییەوە دەیانەوێت زیان بە سەقامگیریی گەلەکەمان و ڕێڕەوە دڵنیاکەی لە بونیاتنانی دەوڵەت و ئاشتیی کۆمەڵایەتیدا بگەیەنن.”
ئاماژەی بەوەشکرد، لایەنە ئەمنییە تایبەتەکانمان ڕاسپاردووە کە سەرجەم هەوڵەکانیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستاندا یەکبخەن، بۆ گرتنەبەری سەرجەم ڕێکارە پێویستەکان بە مەبەستی ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە، و بڕینی دەستی هەر کەس و لایەنێک کە هەوڵی تێکدانی ئاسایشی عێراقی بەڕێزمان بدات لە هەر شوێنێک بێت.