بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی: داوامان لە هێڵەکانی گواستنەوە کردووە فێنککەرەوە بۆ هاوڵاتییان کارپێبکەن

جەمیل کەمال، بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەشێک لە هێڵەکانی گواستنەوەی گشتیی (پاس) لە سنووری شاری سلێمانی فێنککەرەوە بۆ هاوڵاتییان کارپێدەکەن.

ئاماژەی بەوەشدا، لە سەرەتای وەرزی هاوینەوە بەڕەسمی هەموو هێڵەکانی گواستنەوەیان ئاگادارکردووەتەوە کە فێنککەرەوە بۆ هاوڵاتییان کارپێبکەن، چوار لە هێڵەکان بەشێوەیەکی ڕێکپوپێک فێنککەرەوە هەڵدەکەن،ک بەڵام بەشێک لە پاسەکان بەهۆی کۆنیی مۆدێلەکەیان و بەشێکی دیکەیان بەهۆی گرانیی نرخی بەنزین کار بە فێنککەرەوە ناکەن.

بەگوێرەی ئامارەکانی سەندیکای گواستنەوە و گەیاندن، لە سنووری شاری سلێمانی زیاتر لە 1700 پاس لە کاردان. ئەم پاسانە ڕۆژانە لە 23 هێڵی جیاوازی شارەکەوە هاوڵاتییان لەنێوان گەڕەک، بازاڕ و ناوچە جیاوازەکانەوە دەگوازنەو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: ئەنجامى تاقیکردنەوەى کۆتایی ئاستەکانى زمانى ئینگلیزى راگەیەندرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، ئەنجامى تاقیکردنەوەى کۆتایی ئاستەکانى زمانى ئینگلیزى راگەیەندرا. وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم…
Total
0
Share