بەهۆی زۆری چاڵ و چۆڵی و ڕوودانی ژمارەیەکی زۆر لە ڕووداوی هاتوچۆ تیایدا، ڕێگەی هەواری شار بۆ تونێلی پێشڕەو نۆژەندەکرێتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، بەهۆی زۆری چاڵ و چۆڵی و ڕوودانی ژمارەیەکی زۆر لە ڕووداوی هاتوچۆ تیایدا، بڕیارە لەژێر سەرپەرشتیی شارەوانیی سلێمانی، ڕێگەی هەواری شار بۆ تونێلی پێشڕەو کە بە (ڕێگەی شارباژێڕ) ناسراوە، نۆژەنبکرێتەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لە 10 ڕۆژی داهاتوودا بڕیار لەسەر ئەوە دەدرێت کە تەنیا چاڵ و چۆڵییەکانی شەقامەکە چارەسەربکرێن یان سەرلەنوێ قیرتاوبکرێتەوە.