بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی سەردەشت شێخ محەمەد، خوشکی شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی، پەیامێکی هاوخەمی و هاوسۆزی ئاڕاستەی ناوبراو کرد.
دەقی پەیامەکە:
بەڕێز شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد شێخ عەبدولکەریم کەسنەزانی، سەرۆکی تەریقەتی قادریی کەسنەزانی
بە داخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کـ.ـۆچی دوایی خاتوو (سەردەشت شێخ محەمەد)ـی خوشک بەڕێزتانمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە پـ.ـرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەی کە ڕۆڵ و خزمەتەکانتان لە چاکەی گشتی و قووڵکردنەوەی پێکەوەژیاندا دیار و بەرچاوە و بەهایەکی گرنگی هەیە لای ئێمە.
لە خوای گەورە داواکارین گـ.ـیانی کـ.ـۆچکردوو بە بەهشتی بەرین شادبکات، ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت.