بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ، ئەمریکا لەڕێگەی کەناڵە پەیوەندییە ڕاستەوخۆکان و وڵاتە نێوەندگیرەکانییەوە ئۆڵتیماتۆم (مۆڵەتی کۆتایی) داوە بە ئـ.ـێران و پێی ڕاگەیاندووە کە تاوەکو کۆتایی ئەمڕۆ دەرفەتیان لەبەردەستە داوای لێبوردن لەبەرامبەر هێرشەکانی هەفتەی ڕابردوو بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان بکەن و گەرووی هورمز بەڕووی هاتوچۆی کەشتیوانیدا بکەنەوە.
بەگوێرەی بەرپرسانی ئەمریکا کە قسەیان بۆ ڕۆژنامە ئەمریکییەکە کردووە، واشنتن چاوەڕێ دەکات ئـ.ـێران پۆزش بۆ ئەو ڕەفتارە بهێنێتەوە و بەڵێن بدات کە جارێکی دیکە ڕووداوی هاوشێوە دووبارە نەکاتەوە.
هاوکات بەرپرسێکی کۆشکی سپی ڕۆژی هەینی بە پێگەی ئەکسیۆسی وڵاتەکەی وت، “ئەگەر سبەی (شەممە) ئـ.ـێران ئەو کارە نەکات، ڕۆژێکی مەزن چاوەڕێیان ناکات.”
بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن ئـ.ـێران پێی ڕاگەیاندوون کە هێرشەکان لەلایەن ”توندڕەوەکانەوە” ئەنجامدراون بۆ تێکدانی دانوستانەکان.
سەرەتای هەفتەی ڕابردوو، سێ کەشتیی بازرگانی لە نزیک کەناراوەکانی عومان لە گەرووی هورمز بە مووشەک کرانە ئامانج و ئەمریکاش لەبەرامبەردا دوو شەو بۆردومانی ئامانجەکانی کرد لە ئـ.ـێران.
بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستیی ئـ.ـێران، لە هێرشەکانی ئەمریکادا لە ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی ڕابردوو ئەنجامیدان، 6 شار کرانە ئامانج و تێیدا لانیکەم 17 کەس گیانیان لەدەستدا و 115 کەسیش برینداربوون.
لای خۆیەوە ئـ.ـێران بە مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکەکانی ئەمریکای لە وڵاتانی کوەیت و بەحرەین کردە ئامانج.