بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی: ئەو کوردانەی لە تاراوگە دێنەوە و مۆری پاسپۆرتیان بۆ دەکرێت تووشی کێشەی یاسایی دەبن

سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، ئەو هاوڵاتییانەی لە دەرەوەی وڵات مافی نیشتەجێبوون و پەنابەرێتییان پێدراوە لەسەر بنەمای ئەوەی کە لە وڵاتی خۆیان کێشەیەکیان هەیە، لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ کوردستان لە فڕۆکەخانەکان مۆر لە پاسپۆرتەکانیان دەدرێت کە دواتر لەکاتی گەڕانەوەیان لە گەشتەکەیان تووشی کێشەی یاسایی دەبن.

ڕوونیکردەوە، بە بوونی ئەو مۆرە هاوڵاتییەکە تووشی گرفتی یاسایی دەبێت کە زۆر جار وادەکات وڵاتی دووەم مافی پەنابەرێتی و نیشتەجێبوونی ئەو هاوڵاتییە کوردە بەهۆی ئەو مۆرەوە هەڵبوەشێنێتەوە و دیپۆرتی بکاتەوە، چونکە کە دەبینن مۆری عێراق و هەرێمی کوردستانی لەسەرە، دەڵێن دیارە کێشەکەت لە وڵاتی خۆت چارەسەرکردووە.

سالار عەبدوڵا ئاماژەی بەوەشدا، ئەم کێشەیە لە فڕۆکەخانەکانی عێراق چارەسەربووە، لە فڕۆکەخانەکانی بەغداد، کەرکوک، نەجەف و بەسڕە سیستمی دەرگای ئەلیکترۆنی پەیڕەو دەکرێت کە مۆری داخڵبوون و چوونەدەرەوە لە پاسپۆرتی گەشتیاران نادرێت.

بە وتەی بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی، ماوەی دوو ساڵە سیستمی دەرگای ئەلیکترۆنی لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان هەیە بەڵام لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کاری پێناکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریکاری وەزارەتی تەندروستی: دۆخی دەرمان بەمشێوەیە بەردەوام بێت گرفتەکە قوڵتر دەبێتەوە

دکتۆر ڕەهێڵ فەرەیدوون بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەمی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکانەوە لە سلێمانی ڕایگەیاند، ئەگەر…
Total
0
Share