کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، لە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردووەوە دەستیانکردووە بە دابەشکردنی سەبەتەخۆراکی چوارەم بە داتا و گۆڕانکاریی مانگی شەش.
وتیشی، بەرزبوونەوەی پلەی گەرما کاریگەریی لەسەر کوالێتیی ماددە خۆراکییەکان دروستنەکردووە و تێکنەچوون. هێشتا نەگەیشتووەتە ئاستێک کە کێشە دروستبکات.
کامەران فەتاح دەشڵێت، لە سنووری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە یەک ملیۆن و 700 هەزار هاوڵاتی سودمەندن لە وەرگرتنی ماددەی خۆراکی کە لە ڕووی ڕووبەرەوە لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک فراوانترە و کاتێکی زیاتری دەوێت بۆ دابەشکردن.
بە وتەی بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی، لەئێستادا سەبەتەی چوارەمی زەیت بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێن و هیچ زەیتێکی هاوڵاتییان قەرزدار نین.