بانکی ناوەندیی عێراق پشکی دۆلاری گەشتیارانی لە 3000 دۆلارەوە بۆ 2000 دۆلار کەمکردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، بەمەبەستی ڕێکخستنی میکانیزمی دابینکردنی دراوی بیانی بۆ ئەو هاوڵاتییانەی گەشت بۆ دەرەوەی وڵات دەکەن، چەند ڕێنماییەکمان دەرکردووە.
دەشڵێت، پشکی هەر گەشتیارێکی سەروو 18 ساڵ، مانگانە پێشتر 3000 دۆلار بوو، بەڵام ئێستا بەگوێرەی ڕێنماییەکان دەبێتە 2000 دۆلاری ئەمریکی.
ئاماژە بەوەشدەکات، ئەم ڕێنماییە لە چوارچێوەی چاکسازییەکاندایە بۆ دڵنیابوونەوە لە گەیشتنی دۆلار بە دەستی هاوڵاتییان و هەروەها ڕۆڵی دەبێت لە سەقامگیرکردنی بازاڕی دراو.