ئیبراهیم محەمەد، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی گەرمیان ڕایگەیاند، لە شوێنی خـ.ـنکانی ئەحمەد لوقمان، ڕێڕەوی ئاوی سیروان دەگۆڕدرێت بەمەبەستی ووشککردنی ئاوەکە و، تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە هەموو ئەو شوێنانەی گومانی لێدەکرێت دەست بە گەڕانی چڕ دەکەن.
دەشڵێت، لەکاتی خـ.ـنکانی گەنجەکە، ئاستی ئاوی ڕووبارەکە زۆر بووە و ئەگەری هەیە تـ.ـەرمەکە زۆر دوورکەوتبێتەوە، لە ئەگەری نەدۆزینەوەیدا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان گفتوگۆ دەکەن بۆ بڕیاردان لەسەر بەردەوامیدان بە گەڕان یاخود وازهێنان لێی.
ڕۆژی 17ـی مانگی ڕابردوو، ئەحمەد لوقمانی تەمەن 25 ساڵ لەکاتی ڕاوەماسی لە ڕووباری سیروان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان خـ.ـنکا و تا ئێستا تـ.ـەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.