بهڕێوهبهرى گشتیی چاكسازیى كۆمهڵایهتیى هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، دەنگۆکانی ڕابردوو سەبارەت بە بردنی ماددەی هۆشبەر و چەک بۆ ناو چاکسازییەکان، سەرجەمیان ناڕاست بوون.
ئیحسان عهبدولڕهحمان، بهڕێوهبهرى گشتیی چاكسازیى كۆمهڵایهتیى هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک ماددەی هـ.ـۆشبەر ناچێتە ناو چاکسازییەکانەوە و ئێستا چاکسازییەکان پاکترین شوێنن لە هەرێمی کوردستاندا.
وتیشی، هەم ئێمە و هەم کارمەندانی دەزگای ئاسایش بەردەوام پشکنینی ورد ئەنجامدەدەین، هەروەها ئێمە لە چاکسازییەکان سەنتەری شیاندنەوەی ئـ.ـالودەبوونی ماددەی هـ.ـۆشبەرمان کردووەتەوە، کە گرنگییەکی زۆری هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهیچ شێوەیەک لەناو چاکسازییەکاندا نە چـ.ـەک هەیە نە چـ.ـەکیش دەچێتە ژوورەوە، لە ڕابردوودا چەند دەنگۆیەک لەو بارەیەوە بڵاوکرانەوە، پاش ئەوەی لیژنەی تایبەتمان بەو بابەتە پێکهێنا، دەرکەوت سەرجەم ئەو هەواڵانە ناڕاست بوون.