قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا کۆبووەوە و هەردوولا گفتوگۆیان کرد لەبارەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرد.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەسەر بانگهێشتی فەرمی بەڕێز ئێدی راما، سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا سەردانی ئەو وڵاتەم کرد و لە کۆبوونەوەی نێوانماندا گفتوگۆمان کرد لەبارەی چۆنیەتیی دروستکردنی هەماهەنگی بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێز لە بوارەکانی بازرگانی، گەشتوگوزار و ئاڵوگۆڕی ئەزموون لەنێوان هەردوولادا.

باسی لەوەشکرد، ستایشی هەوڵەکانی سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیامان کرد کە لەم چەند ساڵەدا هەنگاوی گرنگی ناوە لە بوارەکانی چاکسازی و بەهێزکردنی دامەزراوەکان و پێشخستنی کەرتی گەشتوگوزار و ژینگەیەکی لەباری بۆ وەبەرهێنان و گەشەپێدانی ئابوری دابین کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share